الأحد، 8 نوفمبر 2015

مافی ئافرەت پێش ئیسلام(حقوق النساء قبل اسلام)

بەهۆی ڕێپورت کردن ئەم بابەتە نەما
دووبارە پۆستی ئەکەمەوە بەڵام بەیەک بەش
مافی ئافرەت پێش ئیسلام و لەسەردەمی ئیسلام هەتا پاش مردنی خدیجە
لەنوسینی کوڕی چەمچەماڵی
ئەوەی کە ئیسلام زۆر شانازی پێەوە ئەکات و لافی ئەوە ئەیات کە گوایە دینی ئیسلام مافی ئافرەتی داوە ئێمەش لێرەدا باسی مافەکانی ئافرەت پێش ئیسلام و دواتر لەسەردەمی ئیسلام ئەکەین بەدووروو درێژی
سەرەتا بابێین باسی مافی ئافرەت بکەین پێش ئیسلام سەرجەمی بەبەڵگە بخەینە ڕوو
ئافرەت لە پێش ئیسلام بۆی هەبوو لە هەموو ڕوەکانی ژیان بەژداری بکات لە ڕووی کۆمەڵایەتی و سوار چاکی و شیعر و پەرستگا بازرگانی وسەرجەم ڕوەکانی ژیان لێرەدا چەندین نمونەمان هەیە کەیەکەک باسیان ئەکەین
1---عەرەب پێش ئیسلام خوایان هەبوە بەناوی العزة کە ئەم خوایە ئافرەت بووە و پەرستویانە واتە عارەبەکان پێش ئیسلام خوای ئافرەتیان هەبوە

2---ئافرەت بوی هەبوە خزمەتی پەرستگا بکات ببێتە کاهینێک و ئازاد بوە لەوەی کە بچێتە پەرستگا یا نا نمونەشمان بنت حرب بن أمية زوجة أبي لهب کە خزمەتکاری خوای العزە بوە پێش ئیسلام کە دواتر لە قورئان بە ئەوە ناسرا لەسورەتی مسد گوایە چیلکەو دار بەکۆڵئەهێنێت بۆ ئازار دانی محمد ئەمەش درۆیەکی تری قورئاندەرەخات چونکە هاوسەری ئەبولەهەب خزمەتکاری خوای ئاگر بوە کە ناسراوە بە العزە داری کۆئەکردەوە ئەیسوتاند وەکو خۆشەویستیەک بۆ العزە ئەگەر نا هیچ کات پەیوەندی بەوە نەبوە ئازاری محمد بات

3---لاڕووی گشتی کەچەندین شاعیری ئافرەتان هەبون پێش ئیسلام کە دەورێکی  گاریگەریان هەبوە لە مجلیسی ئافرەتان بونە هۆی وشیار کردنەوەی ئافرەت لەڕووی کۆمەڵایەتی معلقة عمرو بن كلثوم کە دواتر ئیسلام نەک ئەم مافەی لە ئافرەت وەرگرتەوە بەڵکو پیاوانیش شعری غەزەل و چەندین جۆری تر قەدەغە کرا

4--- لەڕووی بازرگانی هەموان ئەزانین کە محمد خێزانێکی هەبوو بەناوی خدیجە و وە دواتر خەدیجە یەکێک بوو لەبازرگانە بەناوبانگەکان و یەکێک بوە لەناسراوەکانی قورەیش وەپاشان هاتووچوۆی نێوان شام و سعودیەی ئەکرد کە دواتر ئافرەت ئەۆ مافەی لێوەرگیرایەوە وە هەر خدیجە بوو مژدەی پەیامبەری یا بە محمد واتە ئافرەت دەورێکی گاریگەری هەبوە لەسەر ژیانی پیاو لە پێش ئیسلام

5---وە ئافرەت بۆی هەبوە مامەڵە بە پارە بکات و ئازاد بوە لە بڕیار شان بەشانی پیاوان وە یەکێک لەو نمونانە هند بنت عتبة زوجة أبي سفيان کە پارەیەکی زۆری دا بە وەحشی بەندەی خۆی و پەیمانی ئازاد کردنی پێدا کە ئەگەر همزە بکوژێت وە دواتر وەحشی هەمزە ی کوشت ئەویش پەیمانەکەی خۆی بردە سەر وە

6----وە ئافرەت پێش ئیسلام بۆی هەبو ڕەفزی زەواج بکات وە ئافرەت بەسوار چاکی پیاوی تاقی ئەکردوە شمشێر بازی ئەکرد تا قبوڵی زەواج بکات نمونەی زیندووشمان هەیە لەوانە تماضر بنت عمر بن الشريد السلمي (الخنساء)

7-----هەندێک لە عەشیرەتەکان کیشەیان هەبوایە لەڕێگەی ئافرەت چارەسەر ئەکرا کە پێگەیەکی بەرزی هەبوە لەناو کۆمەڵگا نمونەی زیندووش فاطمة بنت ربيعة بن بدر بن عمرو الفزارية والمعروفة بأم قرفة: "تزوجت مالكا بن حذيفة کە خاوەنی سی کوڕ بوە هەر کوڕی و ڕیش سپی و پێشەوای قەومەکەی بوە هەموشیان لەقسەی ئەو ئافرەتە دەرنەئەچون هەندێک جار کیشەی گەورەیان توش بوایە لەڕێگە ئەو چارەسەر ئەکرا

8---وە لەمێژووی عارەب دووکەسایەتی هەبون کە مەلیک بون پێش ئیسلام سەرۆکایەتی شوێنێکان ئەکرد لە دوورگەی عارەبی بلقيس ملكة اليمن و بزنوبيا وشملت مملكتها مناط
ق واسعة من بلاد الشام وجزيرة العرب.کە دواتر محمد دەسەڵاتی گرتە دەست وتی قەومێک سەرکەوتو نابێت یا خۆش بەخت نابێت ئەگەر ئافرەت سەرۆکیان بێت

9____ئەمە جگەلە چەندین داستانی خۆشەویستی نێوان ئافرەتان پیاوان کە تاڕادەی بۆیەک مردن و سوتان بۆ یەکتر کت دواتر محمد بەهەموو شێوەیەک حەرامی کرد نمونەش قصة الزير سالم وعنترة كتبت

سەرەڕای هەموو ئەمانە درۆیەکی شاخداری تری ئیسلامیەکان گوایە ئافرەتان پێش ئیسلام زیندە بەچاڵ ئەکران ئێستا باسی ئەوەش ئەکەین لێرەدا پرسیار ئەکرێت ئایا ئەگەر وایە ئەی ئەو هەموو هاوەڵانەی محمد لە کۆێ وە هاتنە دوونیا ئەی ئەو هەموو بێباوەڕە بە محمد لەکۆێ هاتنە دوونیا ?ئایا بیرناکەیتەوە ئەی چۆن ئەو هەموو پیاوە زەواجیان ئەکرد ئایا ئەوانە بە کن فیکونی اللەی محمد هاتنە دوونیا یان لەڕێگەی زەواج? کەواتە ئەمەش درۆیەکی تری ئیسلامیەکان لێرەدا باسی ئەوەش ئەکەین کە هەندێک لەتیرە هەژارەکانی قورەیش منداڵەکانیان ئەکوشت بەهۆی هەژاری هیچ پەیوەند بە ئافرە نەبوە چ ئافرەت بێت یا کوڕ هەر ئەکوژاران چونک لەبەر برسێتی بوە وەکو محمدیش خۆی دان بەو ئەنێت لە قورئاندا کە ئەڵێت لَا تَقْتُلُوا أَوْلَادَكُمْ خَشْيَةَ إِمْلَاقٍ نَحْنُ نَرْزُقُهُمْ وَإِيَّاكُمْ (31) الاسراء) واتە منداڵەکانتان مەکوژن لەتاو برسێتی ئێمه ڕزقی ئەوان ئەدەین تەحەدای سەرجەم ئومەتی ئیسلامی ئەکەم کە عەرەب پێش ئیسلام تەنیا ئافرەتیان زیندە بەچاڵ نە ئەکرد بەڵکو ئەویش ڕێژەیەکی کەمی هەژارەکان لەبەر برستێتی و نەبونی منداڵیان ئەکوشت هیچ پەیوەندی بەوە نیە باسی مافی ئافرەت بکرێت

10------ محمد هەتا ئەوکاتی خەدیجە مابوو لەژیان بەهۆی ئەوەی کە خدیجە یەکێک بوو لە فێڵەکانی محمدی ئەزانی ئەیزانی کە شتێک نیە لای خوا هاتبێت بۆیە هەمیشە محمد لەخدیجە ئەترساو تا خدیجە لەژیان بوو نەیئەوێرا کە باسی ژنی تر بکات و هەمیشە نەرم بوە لەگەڵ ئافرەت بەواتایەکی تر تا محمد دەڵاتی نەبوو ئایەتەکانی لەسەر ئافرەت بە جوانترین شێوە بوو بۆ نمونە کاتێک لە مەککە بوو دەسەڵاتی نەبوو کە ئەوکات خدیجە لە ژین بوو ئەم ئایەتی نوسی وَمِنْ آيَاتِهِ أَنْ خَلَقَ لَكُم مِّنْ أَنفُسِكُمْ أَزْوَاجًا لِّتَسْكُنُوا إِلَيْهَا وَجَعَلَ بَيْنَكُم مَّوَدَّةً وَرَحْمَةً إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ {الروم/21} ئەم ئایەتە مەککیە و کاتێک بوە خدیجە لەژیان بوە وە تەقریبەن مافێکی باشە با ئافرەت و یەک مستەوا باس کراوە بۆ سوکنایی دڵی پیاوانن بەڵام کاتێک محمد دەسڵاتی گرتە دەست و چوە مەدینە بەم شێوەیە بوو بەتایبەت پاش مردنی خدیجە وَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تُقْسِطُواْ فِي الْيَتَامَى فَانكِحُواْ مَا طَابَ لَكُم مِّنَ النِّسَاء مَثْنَى وَثُلاَثَ وَرُبَاعَ فَإِنْ خِفْتُمْ أَلاَّ تَعْدِلُواْ فَوَاحِدَةً أَوْ مَا مَلَكَتْ أَيْمَانُكُمْ ذَلِكَ أَدْنَى أَلاَّ تَعُولُواْ {النساء/3}

وە ئاشکرایە محمد ئەوکاتە دەسەڵاتی هەبوە لە مەدیینە بوە وە هەتا ئەو کاتی خدیجە لە ژیان بوو محمد تەنیا خدیجەی هەبوە بۆی نەبوە باسی ژنی تر بکات ئەویش هۆکارەکەی دیارە بەهۆی ئەوەی کە خدیجە ئەیزانی پەیامبەری خوا نیە و فێڵی کردوە خاڵی جەوهەری ئەیزانی ئەگەر ژنێکی کە بهێنێت هاوکاریەکانی وەحی لە لایەن وەرەقە نامێنێت بۆیە حدیسەکان باس لەوە ئەکەن کە هەتا خدیجە لژیان بوو بەس ئەوی هەبو

11----ئەوەی ئیسلام باسی مافی ئافرەت ئەکات گوایە سورەتی نساء هەیە واتە سورەتێک بەناوی ژنان باشە ئەوە کەی مافە خۆ سورەتی مانگاو و میروولە هەنگ و دەیان سورەتی تری بێ مانا هەیە ئایا واتە ئیسلام ڕێزی لە وانەش گرتوە ??

12____ محمد کاتێک دەەڵاتی گرتە دەست گرتە دەست ئافرەتی بەکەم عەقڵ و کەم دین وەسف کرد و وتی هیچ قەومێک خۆش بەخت یا سەرکەوتو نابێت ئەگەر ئافرەتان سەرکیان بن وە محمد ئەڵێت هیچ فیتنەیەکم لەداوی خۆم بەجێ نەهێڵاوە لە ئافرەت ترسناک تر وە لەگەڵ سەگی ڕەش و ئەسپ و خانوو هەندێک شتی تر ناوی هیناوە ئەگەر بێت و باسی بێڕێزی محمد و ئیسلام باس بکەین بە دەیان مقالە و کتێب تەواو نابێت ئەمە جگەلەوەی کە تەنیا وەکو کێڵگە وەسفی کردە پیاوان بەدڵی خۆیان ئەیان کێڵن ئەمە جگەلەوەی ئەڵێت ئەگەر سوجدە بردن جایز بوایە ئەبوو ژن سوجدە بۆ پیاوی ببات ئەمە جگەلەوەی ئەڵێت ئەگەر پیاو داوای سێکس لەژنی بکات ئەگەر نەیکات تا ڕۆژ ئەبێتەوە ملاێیکە بەنەفرەتیئەکەن  ........هتد دەیان قسە تری محمد و خواکەی کە بێڕێزیە بەرامبەر ئافرەتان
لەگەڵ ڕێزی کوڕی چەمچەماڵی
ئەمەش سەرچاوەکان حدیسەکان دانانێم ئەگەر کەسێک وویستی لەکۆمێنت دای ئەنێم

 يأتي أول تعريف في لسان العرب لهذه الكلمة كما يلي:( نكح ) نَكَحَ فلان ( * قوله « نكح فلان إلخ » بابه منع وضرب كما في القاموس ) امرأَة يَنْكِحُها نِكاحاً إِذا تَزوجها ونَكَحَها يَنْكِحُها باضعها أَيضاً وكذلك دَحَمَها وخَجَأَها

2- الكلمات التالية كتبها الزميل "شيزوفرانيا" في منتدى الملحدين العرب في تعليق له على هذه الآية وقد أدى هذا التعليق على معنى كلمة "ما" إلى نقاش طويل بين المسلمين وبين الزميل شيزوفرانيا يمكن الرجوع له على هذا الرابط
http://el7ad.net/smf/index.php/topic,7030.msg73205.html#msg73205
3- المصادر التي وجدت حول هذا الموضوع قديمة وغير متوفرة بسهولة وهي:
Pre-Islamic Arab Queens, Nabia Abbott, The American Journal of Semitic Languages and Literatures, Vol. 58, Jan 1941, No. 1, page 1.

Women and the State on the Eve of Islam, Laila Ahmed, The American Journal of Semitic Languages and Literature, Vol. 58, No. 3, Jul 1941, 259

السبت، 24 أكتوبر 2015

هەڵەی زمانەوانی قورئان

تەحەدایەک بۆسەرجەم موسڵمانان گەورەترین هەڵەی ڕەوانبێژی قورئان
موسڵمانان زور جار باس لە ڕەوانبێژی قورئان ئەکەن گوایە قورئان سەرجەمی ئایەتەکان پڕن لە اعجازی زمانەوانی و پڕن لە بلاغەت منیش لێرەدا بەچەند دێڕێک وەڵامیان ئەدەمەوە لێرەدا دێین یەکێک لە ئایەتەکان وەر ئەگرین شیکاری ئەکەین
 أَنْزَلْنَا هَٰذَا الْقُرْآنَ عَلَىٰ جَبَلٍ لَرَأَيْتَهُ خَاشِعًا مُتَصَدِّعًا مِنْ خَشْيَةِ اللَّهِ ۚ وَتِلْكَ الْأَمْثَالُ نَضْرِبُهَا لِلنَّاسِ لَعَلَّهُمْ يَتَفَكَّرُونَ
لێرەدا خوا ئەڵێت ئەگەر قورئانمان دابەزاندایە بۆسەر چیاکان ئەوە پارچە پارچە ئەبون لەترسی خوا
لێرەدا شیکاری ئەو ئایەتە ئەکەین واتە خوا لەقورئان لەزمانی محمد وای بەخەڵک وتوە واتە کەسی قسەکەر (متکلم) خوایە لێرەدا من پرسیار لە موسڵمانان ئەکەم سەیری بکەن ئەڵێت ئەگەر ئێمە دامان بەزاندایە (لو انزلنا) ئەمە واتە کەسی قسەکەر خوایە ئەو (نا) بۆ خوا ئەگەڕێتەوە خوا وای وتوە بەڵام وردببنەوە لەبەشی دوەمی ئایەتەکە خاشعا متصدعا من خشیە اللە واتە لەبەشی دوەمی ئایەتەکە کەسی قسەکەر (متکلم) ئبێتە کەسێکی کە چونکە نابێت خوا بڵێت لەترسی اللە چونکەئەگەر وابڵێت ئەوە قسەکەر ئەبێتە کەسێکی تر سەیری بکەن ئازیزان ئێستا من نمونەیەک ئەهێنمەوە وەکو ئەوە وایە بڵێم
(((ئەگەر من بچومایە بو بەغداد ئەوە نەئەهاتمەوە بەڵام کۆدۆ نەچوو)))) ئێستا ئەوەش ڕون ئەکەمەوە سەیری بەشی یەکەم بکەن قسەکەر منم بەڵام سەیری بەشی دوەم نوسیومە کۆدۆ نەچو ئایا پێوست بو من ناوی خۆم بهێنم ئایا چ پێویست ئەکات ناوی خۆم بهێنم ئایا ئەگەر بەم شێوەیە قسەم بکردایە جوانتر نەبو ((((ئەگەر من بچومایە بو بەغداد ئەوە نەهاتمەوە بەڵام من نەچوم)))) ئایا کامی جوانترە ئایا لەڕستەی یەکەم کەناوی کۆدۆ هاتوە بەوە ئەکات کە قسەکەر(متکلم)خۆم بم ئایا ئەگەر خۆم قسە لەگەڵ کەسێک بکەم چ پێوست ئەکات ناوی خۆم بهێنم لە کاتێکدا ئەویش ئەزانێت قسە لەگەڵ من ئەکات ئەمە هەڵەیەکی کونشندەی ڕەوانبێژی قورئانە ئیستا من ئایەتەکە بۆ محمد ڕاست ئەکەمەو لەبری بڵێت((((ولو انزلنا هذا القران علی جبل لرایته خاشعا متصدعا من خشیة الله )))))ئەبو لەبری ئەوە بەم شیوەیە بینوسیایە ((((ولو انزلنا هذا القران علی جبل لرایته خاشعه متصدعا من خشیتنا)))
ئەیەتەکەی قورئان ئەڵێت (((ئەگەر قورئانمان داگرتایە بۆسەر شاخێک ئەوە پارچە پارچە ئەبو لەترسی خوا))) کەواتە کەسی قسەکەر نابێت بە خوا کاتێک قورئان کلام اللە واتە قسەی خوایە بەڵام من بۆیم ڕاست کردەوە نوسومە((( ولو انزلنا  هذا القران علی جبل لرایته خاشعا متصدعا من خشیتنا)))واتە ئەگەر ئەو قورئانەمان دابەزاندایە بۆسەر شاخێک ئەوە پارچە پارچە ئەبو لەترسی ئێمە واتە کەسی قسەکەرم کردە ئەو کەسەی کە قورئانی نوسی واته الله صیفات و موصوف و عطف معطوف علیه  سەرجەمیم گەڕاندەوە بۆ کەسی متکلم واتە ئەو کەسەی کە خاوەنی قورئانە کە ئەگەڕیتەوە اللە محمدیش ئەبولەبری وشەی اللە لەکۆتایی بة ضیمیریكی متصل ترسكەی بگەڕانایەتەوە بۆ کەسی متکلم کە اللە کەی بو بۆیە ئیستا ئەو بەڵگەیە ئەیسلەمێنت کە قورئان قسەی محمدە نەک خوا
لەگەڵ ڕێزی براتان کۆدۆ چەمچەماڵی ئیتر خۆتان کەمێک وردببنەوە بزانم ئایا کامیان جوانترە ئەوەی من یا ئەوەی محمد

الخميس، 22 أكتوبر 2015

ئایا زەوی خرە یا تەخت لەڕوانگەی ئاینی ئیسلام

ئایا زەوی خرە یا تەخت بەپێی شەریعەتیئیسلام
لێرەدا وەڵامێک ئەدەینەوە بەسود وەرگرتن بەسەرچاوەکانی خۆیان
لەگەڵ ڕێزی نوسەر کۆدۆ چەمچەماڵی
سەرەتا دێن سود لەچەند ئایەت و تەفسێریکی خۆیان وەرئەگرین و پاشان وەڵامیانئەدەینەوە سەرەتا سەیری ئەم چەند ئایەتە بکەن کە وپاشان بە تەفسیرەکانی خۆیان وەڵام ئەدرێنەوە

ٱلَّذِي جَعَلَ لَكُمُ ٱلأَرْضَ فِرَٰشاً وَٱلسَّمَاءَ بِنَآءً وَأَنزَلَ مِنَ ٱلسَّمَآءِ مَآءً فَأَخْرَجَ بِهِ مِنَ ٱلثَّمَرَٰتِ رِزْقاً لَّكُمْ فَلاَ تَجْعَلُواْ للَّهِ أَندَاداً وَأَنْتُمْ تَعْلَمُونَ } البقرة 22
{ أَلَمْ نَجْعَلِ ٱلأَرْضَ مِهَٰداً } النبأ 6
{ وَٱلأَرْضَ بَعْدَ ذَلِكَ دَحَاهَا }النازعات 30
{ وَهُوَ ٱلَّذِي مَدَّ ٱلأَرْضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِىَ وَأَنْهَاراً وَمِن كُلِّ ٱلثَّمَرَاتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ ٱثْنَيْنِ يُغْشِى ٱلَّيلَ ٱلنَّهَارَ إِنَّ فِي ذٰلِكَ لآيَاتٍ لِّقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ }الرعد 3
{ وَٱلأَرْضَ مَدَدْنَاهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنْبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ شَيْءٍ مَّوْزُونٍ } الحجر 19
{ وَٱلأَرْضَ مَدَدْنَاهَا وَأَلْقَيْنَا فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنبَتْنَا فِيهَا مِن كُلِّ زَوْجٍ بَهِيجٍ } ق 7
{ وَٱللَّهُ جَعَلَ لَكُمُ ٱلأَرْضَ بِسَاطاً } نوح 19
 { وَٱلأَرْضِ وَمَا طَحَاهَا } الشمس
سەرجەمی ئەم ئایەتانە باس لە تەختی زەوی ئەکەن و هیچ موفەسێرێکی کۆن و سەردەمی محمدکە ئەوان شارەزا بون بە قورئان و حەدیس باس لەخری زەوی ناکەن سەرجەمیان باس لە تەختی زەوی ئەکەن
لێرەدا زۆرینەی موسڵمانان پێیان وایە وشەی دحاها بەواتای هیلکەی ئێمە بەسەرچاوە و تەفسیری خۆیان وەڵامیان ئەدەینەوە و سەرجەمی سەرچاوەکان لەخوارەوەی پۆستەکە ئاماژەی پێدەکەی
ابن کثیر لە تەفسیری دحاها لە ابن جریر یدەر هێناو ئەویش لە ابن عباسی مامی محمد ئەڵێت دحاها واتە تەخت کردن
ووە قرطبی  لە ابن عباسی دەرهیناوە بەهمان شێوە ئەڵێت واتە تەختی و بۆ شتێک بەکار دێت کە تەخت بێت
وەپاشان ابو حیان لەتەفسیری  دحاها ئەڵێت کەشتێکی تەخت بێت واتە زەوی تەختە بڕوا تەفسیری پەڕەی423
وەفەخر ڕازی لەتەفسیری دحاها واتە شتێکی تەخت
كەواتە ئەمە تەنیا ڕونکردنەوەیک بو سەبارەت بە وشەی دحاها
بەڵام بۆ ئایەتی 5صورەتی زمر گوایە باس لە خری زەوی ئەکات ئەویش یەکێکی ترە لە پینەکانی ئیسلامی سەردەم جگەلەوەی کە دادتاشینی اعجازێکە بۆ قورئان هیچی تری تێدا نیە ئیستا ئەویش تەفسیر ئەکەین بە تەفسیرەکانی خۆیان ئایا قرطبی و طبری و ابن كثیر زیرەک بون یا ئیسلامی ئەم سەردەمە ئێستا سود لەسەرچاوەکانی خۆیان کە محمد بەباشترین کەسەکانی ناو ئەبردن خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ ۖ يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَارِ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ ۖ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ ۖ كُلٌّ يَجْرِي لِأَجَلٍ مُّسَمًّى ۗ أَلَا هُوَ الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ (5)


سەرەتا تەفسیری طبری کە ئەڵێت خوا مەبەستی لەوەیە کە دەرهێنانی شەوە لەڕۆژ دەرهێنانی ڕۆژە لەشەو بابێن ئەمەش شیبکەینەوە بزانم ئایا لەکۆێیوەرگرتەوە حدثني عليّ, قال: ثنا أبو صالح, قال: ثني معاوية, عن عليّ, عن ابن عباس, قوله:کە ئەڵێت واتە دەرهێنانی شەو لەڕۆژ و ژۆژ لەشەو
وەپاشان لە شۆێنێکی دیکە و بەسەرچاوەیەکی دیکە هاتوە ئەڵێت
حدثني محمد بن عمرو, قال: ثنا أبو عاصم, قال: ثنا عيسى، وحدثني الحارث, قال: ثنا الحسن, قال: ثنا ورقاء جميعا، عن ابن أبي نجيح, عن مجاهد  کە وات هەتنی ڕۆژ و شەو بەدوای یەکدا
وە لەشۆێنێکی دیکە هاتوە بەشێوەیەکی زۆر کۆمیدی و پێکەناوی کە ئەڵێت حدثنا بشر, قال: ثنا يزيد, قال: ثنا سعيد, عن قتادة, قوله کە ئەڵێت شەو لەڕۆژ ئەترسێت و ڕۆژیش لەشەو ئێتر توشەرەف ئیسلام عەیب ناکات ئەوە بە اعجاز وە لەشوێنێکی دیکە هاتوە کە ئەڵێت حدثنا محمد, قال: ثنا أحمد, قال: ثنا أسباط, عن السديّ, واتە هاتنی ڕۆژە بەدوای شەو  وە لەسەرچاوەیەکی دیکە هاتوە کە گوایە خۆر و زەوی لاربونەتەوە بۆ سوجدە بردن عیبادەت کردنی خوا توشەرەف ئەمانە اعجازن یا قسەی مناڵانە هاوڕیان کاتێک زانست شتێک ئەدۆزێتەوە ئەمانیش ئایەتێک دا ئەتاشن و ئیکەن بە اعجاز بۆ قورئان وە دڵنیا بن ئەمەی من باسم کردوە سەرچاوەی خۆیانە  ئەوە بەڕای هاوەڵەکانی محمد مەبەستی لە ئایەتی 5 صورەتی زمر هاتنی شەو ڕۆژە بەدوایی یەکدا هیچی تروەکو ئەوەی ئەگەر محمد نەبێت خەڵکی ئەو شتانە نازانن تەحەدای سەرجەمی ئومەتی ئیسلامی ئەکەم ئەگەر یەک سەرچاوەی ئیسلامی کۆنی سەردەمی محمد باس لە خڕی زەوی بکات جگەلە مکیاچ چیەکانی ئیسلام ئەوانیش کاتێک ئەزانن کە قورئان هەرەسی هێناوە بەرانبەر زانست بویە پێوستە قورئان بگۆڕن و واتاکانی تاخەڵک بڕوایان پێبکات هەروەکو علی ئامۆزای محمد ئەڵێت لە کتێبی نهج البلاغە قورئان زۆر ڕوی هەیە کەس وەکو علی قورئانی نەناسیووە وای وتوە
وە لەکۆتایدا بەڵگەیەکی زۆر کۆن دائەنێم کە باس لەخری زەوی ئەکات کە ماوەیەک پێش لەدایک بونی عیسی مەسیح بوە و وتویەتی ئەرستۆی یونانی کە پیش لەدایک بونی عیسی مەسیح باس لە خری زەوی ئەکات سوپاس بۆخۆێنەر

سەرچاوەکان

ttps://ar.m.wikipedia.org/wiki/نموذج_مركزية_الأرض

http://www.all4syria.info/Archive/232134

http://quran.ksu.edu.sa/tafseer/tabary/sura39-aya5.html

الأربعاء، 21 أكتوبر 2015

ئایا محمد هانی خەڵکی داوە تا جنێو بدەن ئایا ئەمە خاوەنی باشترین ئەخلاقە

محمد و جنێو دانی بەئەوکاسانەی کەشانازی و فەخر بە عیلەو ماڵ و خانەوادەی ئەکات ئایا،ئەوە سیفاتی پەیامبەرییە کە جنێو بەکەسێک بدەی ئەی ئایا تۆ خۆت ناڵێت لەقورئانەکەت کەباشترین و بە ئەخلاقترین کەسیت ئایا ئەمە سیفاتی تۆیە ئەگەر ئەوەندە بە ئەخلاق بیت ئەو جنێوە نایەیت حەدیسێک ئەگێڕینەوە کە محمد ئەڵێت هەر کەس شانازی و فەخری بە عیلە و خانەوادەی کرد ئەوە جنێوی پێبدەن بەکێری باوکی خۆیان واتە ئەگەر کەسێک فەخری شانازی کرد دروستە لەشەرعی ئیسلامی پێی بڵێت کێری باوکت بە قۆزی دایکت یا کێری باوکت بە ئەژداد ئیتر هەرجنیوێک بێت دروستە بەڵام بەو مەرجەی بەکێری باوانی بێت ئایا ئەمەی قسە ی پەیامبەرێکە کە لەلایەن دروستکەری کەون هاتبێت ئایا بیرناکەیتەوە ئەمە قسەی کەسێکی نەخوێنەوارە ئەمە جگەلەوەی لە قورئان بە غیر ئیسلام ئەڵێت گڵاو ئەمە جگە لەوەی بەوانەی ڕەخنە لەدین ئەگرن پێیان ئەڵێت سەگ پێیان ئەڵێت کەر ئایا بیر بکەوە ئەگەر شوێنی ئەمکەسە نەکەوی ئایا پێت وایە بکرێیتە ئاگری هەمیشەی ئایا پێت وایە ئەمە نوینەری خوا بێت فەرمون ئەمەش حدیسەکە کە ئەحمەد ڕیوایەتی کردوە و االبانی لە جامعی خۆی بە صحیحی داناوە

عَنْ أُبَيٍّ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ أَنَّ رَجُلًا اعْتَزَى ، فَأَعَضَّهُ أُبَيٌّ بِهَنِ أَبِيهِ ، فَقَالُوا : مَا كُنْتَ فَحَّاشًا ؟ قَالَ : إِنَّا أُمِرْنَا بِذَلِكَ .
رواه أحمد ( 35 / 142 ) وحسَّنه محققو المسند ، وصححه الألباني في صحيح الجامع .
قال أبو جعفر الطحاوي – رحمه الله - :
ففي هذا الحديث أمر رسول الله صلى الله عليه وسلم فيمن سُمِع يدعو بدعاء الجاهلية ما أمر به فيه .


زۆر جاریش گوێمان لەوە ئەبێت گوایە محمد وتویەتی موسڵمان جنێو دەرو تانەدەرو لەعنەتکەر نیە بەڵام هاوڕیان بەم دوحدیسە بزانن کە ئەمە پەیامبەر نیە قسەی خۆی گۆڕیوە کاتێک دەسەڵاتی هەبوە هەمو شتی بەدڵ خۆی وتوە بەڵام کاتێک زەلییل و مات بوە ناچار پاکانە بکات و خۆی فەقیر بکات
لەگەڵ ڕێزی نوسەر کۆدۆ چەمچەماڵی

Good of war &vs muhamadمحمدی ئیسلام و ئەفانە کۆنەکان

چیرۆکی سپارتان و محمد ی ئیسلام
ئەفسانە کۆنەکان و محمد

بەراوردێکی بچوک لەنێوان شەڕی کریتوس و زیوس لەسەر سپرتان و بەکەمێک گۆڕانکاری لەلایەن محمد
سڵاو هاوڕیان سەرەتا چیرۆکی سپارتانی یونانی شەڕی کوڕ و باوکی خوایەکان باس ئەکەین دواتر بەراوردێکی بچوکی نێوان محمد و ئەو چیرۆکە ئەکەین وەکو ڕون و ئاشکرایە کەزورینەی خەڵکی ئەوەیان بیستوە و کراوە بە گەیم زۆرینەی کەس یاریان پێکردوە کەسەرەتای دەست پێ کردنی چیرۆکە کریتۆس لەئاسمانە و دواتر دادەگیریتە سەر زەوی وەکو ئاماژەیەک بۆ سزادانی لەلایەن زیوسی کوڕی ئەپۆلۆ کە دواتر بچوک ئەکرێتەوە شەڕی نێوان کریتوس و زیوس بەردەوەم ئەبێت وە ئاشکرایە کە شەڕەکەیان لەسەر شارێکە بەناوی سپارتان و کە خۆشترین شارە و پڕە لەمیوەی خۆش و ئاوەدانی وە هەروەها لەو چیرۆکەدا زیوسی خوای خواکان کە باوکی کریتوس و کوڕی ئەپۆلۆ ئەکات کەسێک دروست ئەکات بەناوی (ئیریس)کە ئاگری بۆ موسەخەر ئەکات و لەئاگر دروستی ئەکات تا نەهێڵێت کە کریتوس بگەڕێتەوە بۆ شاری سپارتان و ڕێگری بکات وە ئاشکرایە کە کەسانێکی زۆر گەورە لەو چیرۆکە باس کراوە وەکو (گایە) و وەئاشکرایە ئەوچیرۆکە پڕە لەمار و پڕە لە کەسانی شێوە ناشرین کە گورزی ئاسنین و شمشێری گەورەیان پێیە کە دینە ڕێگەی و تا نەهێڵن بگەڕێتەوە بۆشاری سپارتان وە چیرۆکێکی زۆر دورو رێژی یونانیە کۆنەکان شەڕەکە بەردەوام ئەبێت تا کریتۆس بگەڕێتەوە بۆ شاری سپارتان و لەوێ ژیانی نەمری هەیە و وەکو خوایەک بێت لێرەدا ئەو بەراوردە بە ئایەت و حدیسەکان و وەسفەکانی محمد ئەکەین ئایا تاچەند نزیکن لێکەوە وەکو ئاشکرایە کە (ابلیس) ڕێگری لەخەڵک ئەکات کە بۆ دوبارە گەڕانەوەی بۆ بەهەشت بەهەمان شێوە (ئیریسی)ناو چیرۆکە ڕێگری خەڵک ئەکات بۆگەڕانەوەی بۆبەهەشت تەنانەت ناوەکانی هەردو چیرۆکەکە زۆریش لێک نزیکن وە پاشان لە چیرۆکەکە هاتوە کە مرۆڤایەتی ئادەم لەئاسمان بوە دواتر زۆر باڵا بەرز بوە بەهەمان شێوە کریتۆس لەئاسمان بوە زۆر گەورە بوە دواتر بچوک کرایەوە وە لەئاینی ئیسلامگوایە بەهەشت لەئاسمانە بەهەمان چیرۆک کە شاری سپارتان لەئاسمانە وە لەدینی ئیسلامدا خەڵکی خراپە کارن و دواتر محمد دێت ئەبێتە ڕەحمەت بۆ هەمو جیهان بەهەمان شێوە لەچیرۆکەدا خەڵکی ئەناڵێنن بەدەست ئیریس کەخوای ئاگرە و ئاگری بۆموسەخەر بوە پاشان دواتر کریتۆس دێت مرۆڤایەتی لەدەستی ئیریس ڕزگار ئەکات وە لەو چیرۆکەدا ئەوەی لەقسە زیوس دەرچێت بە ئاگرو هەندێک جار بە بەفر سزای ئەیات بەهمان شێوەی ئەو جەهەنمەی محمد باسی ئەکات وە ئاماژەم بەناوی گایە +دا کەزۆر گەورەیە پاشان محمد باسی ملائیکە ئەکات ئەڵێت زۆر گەورەیە پاشان لەو چیرۆکەدا چەندین خزمەتکاری گەورە گەورە خان و ماڵ و عەرشی زیوس هەڵئەگرن بەهەمان شێوە باسکردنی محمد کە هەر ملائیکەیەک لەنەرمای گوێچکەی تا سەرشانی حەفتا هەزار ساڵ ڕێگەیە بەڕۆشتنی سوارچاکێک  محمد ئەم چیرۆکانەی گێڕاوەتەوە کردویەتی بە اعجاز بۆئاینەکەی ئێیسا بیر بکەوە ئایا ئەگەر ئەوخواو جەهەنمەی کەهەیە و محمد ئیسلام باوەڕی پێئەکەن چ جیاوازی هەیە لەگەڵ ئە سپارتان و شەڕو ئاژاوەی نێوان خوایەکانی یونانیەکان لەگەڵ ڕێزی کۆدۆ چەمچەماڵی ئەگەر هەرکەسیش سەرچاوەی ویست لەسەر چیرۆکی سپارتان بەچاوان بۆی ئەنێرم و خزمەتی ئەکەم بەڵام زۆری سەرچاوەکان عەرەبی و ئینگلیزین

الثلاثاء، 20 أكتوبر 2015

ئایا لا اکراە فی دین و لکم دینکم ولی دین نەسخ بونە ؛ناسخ و مەنسوخ بەشی دوەم

ناسخ و مەنسوخ
بەشی دوەم
{ لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ
لا اکراە فی دین
ئەو دوو ئایەتەی کە زۆرینەی موسڵمانان شانازی پیوە ئەکەن بەکاری ئەهێنن گوایە دینی ئیسلام دینی ئاشتیە گوایە محمد وتویەتی زۆر کردن لە دین و هەر کەسەو دینی خۆی بۆ خۆی لێرەدا وەڵامێکی جەرگ بڕیان ئەدەینەوە بۆ ئەوەی چیتر باسی ئەم دوو ئایەتە نەکەن و چیتر خەڵک هەڵنەخەڵەتێنن بەوەی ئاینی ئیسلام بڕوای بە ئازادی هەیە

سەرەتا دێین باسی ئایەتی لا اکراە فی دین ئەکەی ئەم ئایەتە هەندێک لە گێڕانەوەکان وای ئەگێڕنەوە کە هەندێک لەکەسانی بنی نضیر هەندێکیان لە منداڵەکانیان نە ئەگەڕان ببن بە ئیسلام بۆیە محمد بۆ ڕازانەوەی و بۆ ئەوەی خەڵک بڕوای پێبکات ئەم ئایەتەی نوسی واتە زۆر کردن لەدین نیە بەڵام کاتێک محمد دەسڵاتی گرتە ئەم ئایەتەی نسخ کردەوە بە ئایەتێکی سیفی وە و ئایەتێکی تر شۆێنی ئەو ئایەتەی گرتەوە و حوکمی لااکراە فی دین نەما ئەم ئایەتە لەشوێنی بەکار ئەهات
فَإِذَا انسَلَخَ الأَشْهُرُ الْحُرُمُ فَاقْتُلُواْ الْمُشْرِكِينَ حَيْثُ وَجَدتُّمُوهُمْ وَخُذُوهُمْ وَاحْصُرُوهُمْ وَاقْعُدُواْ لَهُمْ كُلَّ مَرْصَدٍ فَإِن تَابُواْ وَأَقَامُواْ الصَّلاةَ وَآتَوُاْ الزَّكَاةَ فَخَلُّواْ سَبِيلَهُمْ إِنَّ اللَّهَ غَفُورٌ رَّحِيمٌ توبە 5
بێباوەڕان بکوژن ئەگەر توشتان بو

دێینە سەر ئایەتی

{ لَكُمْ دِينُكُمْ وَلِيَ دِينِ

ئەم ئایەتەش نەسخ بوە و حوکم ناکات لەبری ئەمانە ئایەتی مەدینەیی(سیف)شوێنی ئەوانەیان گرتوەتەوە
وە؛ئایەتێکی تریش کە مووسڵمانان زۆر شانازی پیەوە ئەکەن  لە صورەتی جاڵجاڵۆکە ئایەتی چل و شەش ئەڵێت

ولا تجادلوا اهل الكتاب الا بالتي هي احسن  الا الذين ظلموا منهم وقولوا آمنا بالذي انزل إلينا وانزل إليكم} 46.

ی کتێبه ئاسمانیه‌کاندا مه‌گه‌ر به‌جوانترین شێوه نه‌بێت، جگه له‌وانه‌یان که سته‌میان کردووه پێشیان بڵێن: ئێمه باوه‌ڕمان هێناوه به‌وه‌ی بۆ ئێمه و ئێوه دابه‌زێنراوه‌، خوای ئێمه و خوای ئێوه ته‌نها یه‌کێکه‌، ئێمه فه‌رمانبه‌رداری ئه‌و زاته‌ین.
بەڵام ئەمەش هەرچەندە باسی ئەهلی کتاب(جولەکە و مەسیح )ئەکات کە بەباشترین شێوە گفتوگۆی لەگەڵ بکەن کە جگەلە ئەهلی کتاب ناگریتەوە بەڵام دواتر بۆ ئەهلی کتابیش نەسخ بۆیەوە بە ئایەتی سیفی کە داوا لە موسڵمانان ئەکات کە جیهادیان بکات و بیان کوژن هەتا باج بدەن و  نەسخ بو بە ئایەتی
سورة التوبة 29. : وقاتلوا الذين لا يؤمنون بالله ولا باليوم الأخر ولا يحرمون ما حرم الله ورسوله ولا يدينون دين الحق من الذين أوتوا الكتاب حتى يعطوا الجزية عن يد وهم صاغرون
کە ئەڵێت کوشتار بکەن لەگەڵ ئەوانەی باوەڕ بە خوا و ڕۆژی دوای و ئەوانەی خواو پیغەمبەری حەرامیان کردوە هەتا باج ئەدەن دەوڵەتی ئیسلامی
کەواتە ڵنیابە خوێنەری بەڕێز یەک ئایەت نیە باسی ئاشتی بکات ئەوەی کە باسی ئاشتی کراوە سەرجەمیُ ئەو ئایەتانە بو کە محمد لە مەککە بانگەوازی بۆ ئەکرد دواتر کاتێک محمد کۆچی بۆ مەدینە سەرجەمی ئەو ئایەتانەی بە ئایەتی مەدیننەی نسخ کردەوە سەرجەمی حوکمەکەی لە کار کەوتو ئایەتی قیتال و کوشتکار شوێنی ئایەتەکانی گرتەوە
لەگەڵ ڕێزی کۆدۆ چەمچەماڵی
سەرچاوەکان ناسخ منسوخ للنسابوری ص255

للنسابوری ص96بۆ97
ناسخ و مەنسوخ :ابن حزم
جلالین تەفسیری لکم دینکم ولی دین
سەرچاوە؛ تەفسیر قرطبی
سەرچاوە؛شوکانی
سەرچاوە؛ فیروز ابادی
سەرچاوە؛ السمرقندی
سەرچاوە؛بەغەوی
سەرچاوە؛ ابن عطیه
سەرچاو؛ ابن جوزی
سەرچاوە؛خازن
سەرچاوە؛ابو حیان
سەرچاوە؛النیسابوری
سەرچاوە؛ابن عادل
سەرچاوە؛الثعلبی
سەرچاوە؛ مقاتل بن سلیمان
سەرچاوە؛ حلبی
سەرچاوە؛ الغرناطی

ناسخ و مەنسوخ ...بەشی یەکەم

ناسخ و مەنسوخەکانی قورئان ژمارەی ئایەتە ناسخ بوەکان بە ئایەتە مەنسوخکراوە لەم بابەتەدا هەندێک ئایەتەکان کە نسخ بوە وە لەگەڵ مەنسوخەکەی و وە  لەگەڵ هەندێک زانیاری تر ئەخەمە ڕو زۆرینەی ئو ئایەتانەی کەباس لە ئاشتی و هیمنی و بانگەوازی ئاشتی ئەکەن کە موسڵمانان بەکاری ئەهێنن بۆ ئەوەی ئاینی ئیسلام ئاینی ئاشتیە سەرجەمی نەسخ بوە بەبەڵگەی خۆیان و سەرچاوە ئیسلامیەکان ئەیخەمە ڕو ئەوکات دیاری ئەیات کە ئایا ئاینی ئیسلام ئاینی ئاشتیە
1.... ان الذين آمنوا والذين هادوا والنصارى والصابئين ومن آمن بالله واليوم الآخر وعمل صالحا فلهم أجرهم  عند ربهم ولا خوف عليهم ولا هم يحزنون}
ی محمد (صلی الله علیه وسلم)، ئه‌وانه‌ش كه بوونه جووله‌كه ، گاوره‌كانیش ، )، ئه‌وانه هه‌ر ده‌سته‌یه‌كیان باوه‌ڕی دامه‌زراوی هێنا بێت به خواو ڕۆژی دوایی و كارو كرده‌وه‌ی چاكه‌ی ئه‌نجام دابێت، جا ئه‌وانه پاداشتیان لای په‌روه‌ردگاریانه‌، نه ترس و بیمیان ده‌بێت، نه غه‌م و په‌ژاره‌ش ڕوویان تێده‌كات.
سەرەتە محمد وتی ئەوانەی کەشوێنی دینی محمد کەوتون ئەوانەشی کە شۆێن موسی و عیسی و داود کەوتون ئەوانە بەڕاستی ئیمانداری ڕاستین و لەڕۆژی دوای هیچ ترس و دڵە ڕاوکێان نیە و دڵتەنگ نابن
ئەمە کاتێکبو کە محمد دەسەڵاتی نەبو ئەیویست سەرنجی مەسیح و جولەکەکان بەلای خۆی ڕابکێشێت لەگەڵ شوێن کەوتوانی داود بەڵام بێگومان محمد کاتێک دەسەڵاتی هەبوە نەیهێڵاوە ئاوها بەئاسانی ڕزگاریان ببێت ئەم ئایەتەی نەسخ کردوە بەم ئایەتە 4{ ومن يبتغ غير الإسلام دينا فلن يقبل منه وهو في الآخرة من الخاسرين } العمران 84
هەرکەسێک جگەلە ئیسلام دینێکی تری هەبێت ئەوە لێی قەبوڵ ناکرێت و لە دواڕۆژدا لەزەەر مەندان ئەبێت
2.... (ود كثير من اهل الكتاب لو يردونكم من بعد إيمانكم كفارا حسدا من عند أنفسهم من بعد ما تبين لهم الحق فاعفوا واصفحوا حتى يأتي الله بأمره ) البقرة 10
ئەمەش یەکێکە لە ئایەتانەی کەباس لە ڵیبوردەی و گیانی ئاشتیانە هەیە و و نیشانی ئەیات کاتێک کە ئەوان وتیان ببنە بێ باوەڕ ئەوە بانگتانیان کرد بۆبێباوەڕی ئیوە لێان خۆشبن و وازیان لێبێنن لێان خۆش بن بێگومان ئەم ئایەتەش مەککیە و کاتێک بوە کەمحمد دەسەڵاتی نەبوە ناچار بوە بەو شیوە بێت بابێین سەیرسی مەنسوخەکەی بکەین بزانم بە چ ئایەتێک نسخ بوە
وقاتلوا الذين لا يؤمنون بالله ولا باليوم الآخر ولا يحرمون ما حرم الله ورسوله  إلى قوله حتى يعطوا الجزية توب29
بیان کژن و جەنگیان لەگەڵ ئەوان بکەن کەباوەڕیان بەخواو ڕۆژی دوای نیە ئەوانەی محمد وخوا بەحەرامیان زانیوە ئەوان نایکەن شەڕو کوشتاریان لەگەڵ بکەن هەتا ناچاریان ئەکەن باج بدەن بێگومان ئوانیش لەترسی سەلامەتی گیانی خۆیان ناچر بون باج بدەن بە دەوڵەتی ئیسلام  بێگومان ئەم ئایەتەش کاتێک بو کە محمد کۆچی کردوە لە مەککەوە بۆ مەدینە
3.... لنا أعمالنا ولكم أعمالكم ) بقرة 139
ئەمەش یەکێکی ترە کە موسڵمانان بەکاری،ئەهێنن گوایە ئەڵێت ئێمە کارو کردوەی خۆمان ئێوەش کارو کردەوەی خۆتان بەڵام خۆێنەری بەڕێز دڵنیابە ئەم ئایەتەش نەسخ بوە بە ئایەتێکی دیکەی سیفی کە ئەمەش شوێنی ئەو ئایەتەی تری گرتۆتەوە
(فإذا انسلخ الأشهر الحرام اقتلوا المشركين حيث وجدتموهم ،
جگەلە مانگە حەرامەکان کە چەند مانگێگە ئەوە لەهەرکوێ توشی بێباوەڕان بون بیان کوژن کەواتە بە ئاشکرا دیارە کە سەرجەمی ئایەتەکان کە باس لە ئاشتی و هێمنی و قسەو گفتۆگۆ ئەکەن کە سەرجەمیان نەسخ بونە بە کۆمەڵە ئایەتێکی مەدینەی و سیفی

هیوام وایە بتوانم بەچەند بەشێک سەرجەمی ئایەتە نسخ کراوەکان و مەنسوخەکان باس بکەم و لەکۆتایدا دەرئەکەوێت ئایا دینی ئیسلام دینی ئاشتیە ئەوەی موسڵمانان باسی ئەکەن و شانازی بەدینەکەیان ئەکەن گوایە ئاینی ئاشتیە بزانم تاچند شارەزان لەبابەتی ناسخو مەنسوخ ئایا سەرجەمی ئەو ئایانە نەسخ نەبونە بەئایەتی سەیفی
لەگەڵ ڕێزی کۆدۆ چەمچەماڵی بۆسەر جەم خۆینەری ئەم بابەتە و چاوەڕوانی بەشەکانی تری بن

سەرچاوە ؛للنسابوری ص37،42

للنسابوری ؛ص44.45

سەرچاوە؛ ناسخ و مەنسوخ ابن حزم